سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و كۆنسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (23/حوزەیران/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ یان برێم، كۆنسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان كۆبووەوە.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، له كۆبوونەوەكەدا ده‌رباره‌ى "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه و ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و باسیان له مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى فراوانبوونى زیاترى ئاڵۆزییه‌كان كرد."
هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان و كۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا، هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیى هه‌وڵدان بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و پێكدادان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له هه‌ڵوێستى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه ڕێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زیاتر بگیرێت و كێشه و ناكۆكییه‌كان به گفتوگۆ و ڕێگه دیپلۆماسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە كۆنسوڵى گشتیى فه‌ره‌نسا پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر "هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا و سه‌رۆك ماكرۆن بۆ ڕاوه‌ستاندنى شه‌ڕ و چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان خسته ڕوو."
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه یان ئاماژەی بە هه‌وڵه‌كانى فه‌ره‌نسا كرد "له چوارچێوه‌ى ترۆیكاى ئه‌ورووپیدا بۆ ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى دۆخه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان بۆ گفتوگۆ و ڕێگه‌چاره‌ى دیپلۆماسى."
په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا هەروەك سەرۆكایەتیی هەرێم ئاماژەی پێكردووە، چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment