سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی سوپاسى توركیا دەكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆنسوڵی گشتیی توركیا لە هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و "سوپاسى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیاى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارییه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتیاران و هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن."

ئەمڕۆ دووشەممە (23/حوزەیران/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی لە ئه‌رمان تۆپچو، كونسوڵى گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، له‌ كۆبوونەوەكەدا "په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌روه‌ها جووڵه‌ى هاتوچۆیان له‌ سنووره‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا دواى داخرانى فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان"، تاوتوێ كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "سوپاسى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیاى كرد بۆ ئه‌و ئاسانكارییه‌ى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌شتیاران و هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان پێشكه‌شى ده‌كه‌ن"، به‌تایبه‌تى "ستایشى ڕۆڵى كونسوڵى گشتیى توركیاى له‌ هه‌رێمى كوردستان و تیمه‌كه‌ى كرد."

لاى خۆیه‌وه‌ كونسوڵى گشتیى توركیا، "ئاماده‌ییى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیاى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ گه‌شتیاران و هاووڵاتییان و سه‌ردانیكه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ستایشى ده‌زگا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌ خاڵه‌ سنوورییه‌كان كرد كه‌ ته‌واوى ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌و دۆخه‌ كردووه‌."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكەدا، چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌شیان، باس كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین