سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: پێویستە په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق لە كۆبوونەوەیەكدا جه‌خت "له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا" دەكەنەوە.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (25/حوزەیران/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ ئیرفان سدیق باڵیۆزى به‌ریتانیا له‌ عێراق لە كۆبوونەوەیەكەدا "په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، دۆخى ناوخۆى كوردستان و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست"، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن و په‌له‌كردن له‌ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هاوڕا بوون."

ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیش، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، دووپاتیان كرده‌وه‌ "كه‌ چاره‌سه‌رى ئاشتییانه‌ى كێشه‌كان و گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێگه‌ دیپلۆماسییه‌كان، له‌ به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌موو لایه‌نه‌كان و ته‌واوى ناوچه‌كه‌دایه‌ و ئارامى و سه‌قامگیرى ده‌پارێزێت."

دەشڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێی بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه‌ بوو كه‌ كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین