سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له ئه‌بوو كاروان ده‌كات
نوچە نێت
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (25/حوزەیران/2025) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى به سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌نديى حزبى شيووعيى كوردستان و سه‌ركه‌وتنى كۆنگره‌كه‌يانه‌وه، به گه‌رمى پيرۆزبايى له ئه‌بوو كاروان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و هاوڕێیانى له حزبى شيووعيى كوردستان خواست.
لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها "ستايشى تێكۆشان و خه‌با‌تى پێشمه‌رگايه‌تى و قوربانيدانى به‌ڕێز ئه‌بوو كاروان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان و حزبى شيووعيى كوردستانی كرد و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى له سه‌ركردايه‌تيكردنى حزبدا بۆ به‌ڕێزيان دووپات كرده‌وه."
لاى خۆيه‌وه سكرتێرى كۆميته‌ى ناوه‌نديى حزبى شيووعيى كوردستان، "سوپاس و پێزانينى خۆى و هاوڕێیانی له حزبى شيووعى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی و پشتگیریی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment