تۆماس باراک سەردانی هەولێر دەكات کوردستانی

نوچە نێت

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا بێتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆببێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكراتیش کۆببێتەوە.

ڕۆژی شەممە (28/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (مۆنیتەر) بڵاویکردەوە، تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا سەردانی هەوڵێر بکات و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببیتەوە و هەروەها لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوویاری دیموكراتیش کۆببێتەوە.

سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا. لە كۆبوونەوەكەی هەولێر كێشەكانی هەولێر و بەغدا، كێشەی سووریا.

بەپێی زانیارییەكان نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سووریا و مەسرور بارزانی، چەند بابەتێكی پەیوەست بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، كێشەكانی سووریا تاوتوێ بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین