سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
نوچە نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە (30/حوزەیران/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پاتریک دورێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد، لە كۆبوونەوەكەدا، "پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەروەها بیروڕا دەربارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەرفەتی وەبەرهێنان و بازرگانی بۆ کۆمپانیا فەرەنسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان"، ئاڵوگۆڕ کرا.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە تەوەرێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا، "باس لە دوا پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا و لەمبارەیەوە هەردوولا گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەیان دووپات کردەوە و داکۆکییان لە پێویستیی دوورخستنەوەی عێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، کردەوە."
تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێکی دیکەی كۆبوونەوەكە بوو کە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment