باڵیۆزی نەمسا لە عێراق: رۆڵی سیاسی باڵای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەرز دەنرخێنن
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (سێی تەمموز/2025) ئەندریا ناسی، باڵیۆزی نەمسا لە عێراق بە ماڵپەڕی رووداوی ڕایگەیاند، "رۆڵی سیاسی باڵای سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنن" لە عێرق و ناوچەكە.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا و هەولێر باڵیۆزی نەمسا لە عێراق رایگەیاند، پابەندین بە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا و هەولێر، پەیوەندییە بەهێزە کەسییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیران سوودانی لە ئاستی سیاسی عێراق و تەواوی ناوچەکەدا، بەرزدەنرخێنم.
دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و نەمسا باڵیۆزەکە دووپاتی دەکاتەوە، بە دڵنیاییەوە هەماهەنگییەکانمان زیاتر دەکەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو کەرتەکانی وەکو ئەمنی، کۆچبەری، گەشەپێدانی ئابووری و دەستپێشخەرییەکانی وزە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵیۆزی نەمسا لە عێراق، نەمسا و هەرێمی کوردستان پەیوەندی بازرگانی باشیان هەیە، (42) کۆمپانیای نەمسایی نوێنەرایەتییان لە عێراقدا هەیە. لە (2024)، هەناردەی کەلوپەلی نەمسا بۆ عێراق (123.5) ملیۆن یۆرۆ بوو کە (20٪)ی لە ساڵی پێشتر زیاترە. دیارترین کەرتەکانیش، شیر و بەرهەمەکانی کە (18.5) ملیۆن یۆرۆ، ئامێری پزیشکی (17.2) ملیۆن یۆرۆ، ئامێری میکانیکی (16.9) ملیۆن یۆرۆ و ستیل و ئاسن (13.9) ملیۆن یۆرۆ.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment