سەرۆك بارزانی: ئەرکی دامەزراوەکانی هەرێمی كوردستانە خزمەتی پارێزگای هەڵەبجە بكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک بارزانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوە، سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەنیا بابەتێكی مەعنەوی و لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاترە و بە قوربانیدان و گەورەیی هەڵەبجە بەراورد ناكرێ."

ئەمڕۆ شەممە (پینجی تەمووز/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە سەرەتای کۆبوونەوەکە شاندی میوان بەناوی خەڵكی هەڵەبجە سوپاس و پێزانینیان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی هەبوو لە هەوڵەكانی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە و ئەو خزمەتگوزارییانەی كە پێشتر پێشكەش بە هەڵەبجە كراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شاندی هەڵەبجە سوپاسی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەتی هەرێم و پارلەمان و نوێنەرانی هەرێمی كوردستانیان لە بەغدا كرد كە پێكەوە هەوڵی جدییان دا بۆ سەرخستنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، هەروەها داوایان كرد سەرۆك بارزانی بەردەوام بێت لە پاڵپشتییەكانی خۆی بۆ هەڵەبجە و خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ دەڤەری هەڵەبجە لەڕێی دامەزراوەكانی هەرێم.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و وێڕای ئاماژەدان بە مێژوو و قوربانیدانی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەنیا بابەتێكی مەعنەوی و لەپێناو گەیاندنی خزمەتگوزاریی زیاترە و بە قوربانیدان و گەورەیی هەڵەبجە بەراورد ناكرێ. 

ئەمەش هاتووە، سەرۆک بارزانی ئەوەشی خستەڕوو كە بە شانازییەوە خۆی بە ئەندامێكی ئەنجوومەنی پشتیوانیی پارێزگای هەڵەبجە دەزانێ و ئەركی دامەزرامەكانی هەرێمیشە ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ خزمەتگوزاریی هەڵەبجە ئەنجامی بدەن.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەشڵێت، هەر لەو کۆبوونەوە سەرۆك بارزانی لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بەرچاوڕوونیی پێویستی خستەڕوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین