مەسرور بارزانی و مەحموود مەشهەدانی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەكەن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی  حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوە و تیایدا "بابەتی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان"یان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشی تەمووز/2025) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لەگەڵ مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی "مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا بە پێویستیان زانی "لە زووترین کاتدا، کێشەی مووچە چارەسەر بکرێت و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت."

لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ" کرا. هەروەها هەردوولا هاوڕابوون کە "بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کراوە." و جەختیان لە پێویستیی ڕێزگرتن لە "مافە دەستوورییەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان" کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین