سەرۆك بارزانی: نابێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تێكەڵ بە كێشە سیاسییەكان بكرێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕا بوون، كەنابێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تێكەڵ بە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێـت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشی تەمووز/2025) بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، سەرۆک مەسعوود بارزانی لەگەڵ مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان" کرا. 

تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە سەبارەت بە بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بوو، کە تێیدا "جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لە چوارچێوەی دەستور و بە ڕەچاوکردنی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان کێشەکان چارەسەر بکرێن" هەروەها هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی نابێت "بە هیچ شێوەیەکیش قووتی هاووڵاتیانی هەرێم تێکەڵ بە ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکان و هەردوو حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی هەرێم" بکرێت.

بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی "هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق" چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین