سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و ئه‌لمه‌شهه‌دانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
نوچە نێت
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (شەشی تەمووز/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له مه‌حموود مه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد و لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و ڕێككه‌وتنه‌كان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
بە گوێرەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هه‌ردوولا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیى گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كى گونجاو بۆ كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، به‌تایبه‌تى له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا"، له‌مباره‌یه‌وه "ئومێد و گه‌شبینیى خۆیان به هه‌وڵه‌كان و بوونى نهخشهڕێگهیهك بۆ چاره‌سه‌رى نیشان دا و دووپاتیان كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، له به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراقدایه."
لە كۆبوونەوەكەدا، مه‌شهه‌دانى "سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنى و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی بۆ لێكگه‌یشتن و لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و دۆزینه‌وه‌ى هاوبه‌شییه‌كان بۆ چاره‌سه‌رى"، كرد.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لاى خۆیه‌وه، "وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ به‌ڕێز ئه‌لمه‌شهه‌دانى و خه‌مخۆرى و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا، دووپاتى كرده‌وه كه له هه‌وڵه‌كانى بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بێت."
هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باسیان له هه‌ڵبژاردنى گشتیى داهاتووى عێراق كرد
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment