سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازیی له‌ باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (نۆی تەمووز/ 2025) سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ ئه‌رتورۆ ئه‌نيبال گالێگۆس ڕاميرێز، باڵيۆزى ڤه‌نزوێلا له‌ عێراق كرد، لە دیدارێكدا گفتوگۆیان لەسەر برەودان بە پەیوەندییەكانی زیاتری نێوان ڤه‌نزوێلا و عێراق كرد.

له‌ بەشێكی ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، گفتوگۆیان لەسەر دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و لێكه‌وته‌كانى كرد.

هەر لەو دیدارەدا له‌مباره‌يه‌وه‌، جه‌خت له‌ گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه‌ و ناكۆكييه‌كان كرايه‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین