سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی چوارشەممە (نۆی تەمموز/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له‌ كۆبوونەوەكەدا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منیى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسیان له‌ دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا کرد.

له‌ ته‌وەرێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكەدا، تیشكیان خسته‌ سه‌ر دۆخ و "دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌ و كاریگه‌رییه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى سیاسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له‌ كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پاراستنى ئارامى و ئاسایشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى ترى ئه‌منى، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو كه‌ به‌ڕێز وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین