وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا: ئامادەین برەوی زیاتر بدەین بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ههرێمى كوردستان
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (16/تەمووز/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هانۆ پێڤکور وەزیری بەرگری ئیستۆنیا بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەی، "پەرەپێدانی پهیوهندیی دوولایەنە، بهتایبهتى له بواری ئهمنى و بهرگریدا" کرد و لە کۆبوونەوەکەدا "وهزیرى بهرگریى ئیستۆنیا، ئامادەییی وڵاتەکەی بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ ههرێمى كوردستان دووپات کردەوە."
هەروەها جەخت لە "گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بە هێرشی تێکدەرانەی سەر ژێرخانی ئابووری و وزەی هەرێمی کوردستان" كرایەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەو كۆبوونەوەیەدا "سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی ئیستۆنیای بۆ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوهى هاوپهیمانیى نێودهوڵهتیى دژى داعش" کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment