فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق: ئەنجامدەری هێرشە درۆنییەكان دیارن
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (17/تەمموز/2025) فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چوارچێوەی فشارە ئابوورییە ناڕەواکاندا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە، ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کراونەتە سەر ژمارەیەک دامەرزاوەی گرنگ لە هەرێمی کوردستان وەک ژێرخانی ئابووری، پاڵاوگەی نەوت، سەرچاوەی وزە".
فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێکردنی ئەم پێشهاتە مەترسیدارانە و پێداچوونەوە بە ڕێکارەکانی حکوومەت کە ئەمەش بە مەبەستی، بەهێزکردنی ڕۆڵی دەسەڵاتی یاسادانانە لە پاراستنی وڵات و هاووڵاتییاندا.
لە ڕاگەیێندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی دووپات کراوەتەوە، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی نشتیمانیمان، داوا لە حکوومەتی فیدراڵی دەکەین بەرپرسیارێتیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات هەڵبگرێت و هەنگاوی جددی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان بنێت و هێرشکارەکان ئاشکرا بکات و ڕووبەڕووی یاسایان بکاتەوە چونکە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارن بۆ سەر سەروەریی عێراق، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی و هێرشەکان زیانێکی زۆر بە ئابووریی عێراق دەگەیەنن.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، زۆر بە ڕوونی دیارە ئەو کەسانەی لە پشت هێرشەکانن، بە هیچ ڕەنگێک نیشتمانپەروەر نین، تەنیا کار بۆ جێبەجێکردنی ئەجێندا دەکەن کە خزمەت بە بەرژەوەندییە بەرتەسکەکانیان دەگەیێنێت لەسەر حیسابی گەلی عێراق و یەکڕیزییەکەی.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment