سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان: هیوادارین لەو هەڵبژاردنە چه‌په‌كان خۆیان رێکبخەنەوە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

د.کاوە مەحمود سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت رایگەیاند، حزبەکەیان دوو کاندیدیان هەیە و هیوای ئەوەشی خواست لە عێراق چه‌په‌كان بتوانن خۆیان رێکبخەنەوە.

ئەمرۆ یەکشەممە دووی ئایار  د. کاوە مه‌حمود سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان، سەبارەت بە ژمارەی کاندیدەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بە نوچەنێتی راگەیاند، "ئێمە لە دەشتی نه‌ینه‌وا کاندیدێکمان هەیە، یەکێکیشمان له‌ عه‌نكاوه‌ هەیە سەربەخۆیە  ئێمە پشتگیریی دەکەین".

سەبارەت بەوەی رەوشی حزبە چەپەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەم هەڵبژاردنە چۆن دەبێت د.کاوە مەحمود گووتی، " پێشنیارەکەمان بۆ حزبە چەپەکانی عێراق ئەوەیە کە بتوانن ئیش و کارەکانیان رێکبخەن هاوبەشی دروست بکەن، کارتێکردنیان هەبێ لەسەر بابەتەکە".

لە هەڵبژاردنی رابردوودا حزبی شیوعی عێراق مشتومرێکی زۆری دروستکرد کاتێك هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنە شیعە ئیسلامییەکان کرد، ئایا وەك سەرکردەیەکی چه‌پ د. کاوە پێشبینى ده‌كات حزبى شیوعى كارێكى وه‌ها دووباره‌ بكاته‌وه‌؟ د. كاوه‌ مه‌حمود ئامادە نەبوو لەسەر ئەم بابەتە بدوێ و گووتی، " ئەمە پەیوەندی بەوانەوە هەیە حزبی شیوعی عێراقی حزبێکی سەربەخۆیە بریاری خۆیانیان هەیە، ئێمەش وەکو حزبی شیوعی کوردستان بڕیاری خۆمان هەیە، له‌به‌ر ئەوە نە ئێمە تێکەڵی بڕیارەکانی ئەوان دەبین نە ئەوان تێکەڵی بڕیارەکانی ئێمە دەبن".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین