سەرۆک بارزانی: چیی پێویست بێت بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی ئەنجامی دەدەین
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (19/تەمووز/2025) لە سەڵاحەدین سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆز ستیڤن فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە، کە تێیدا باڵیۆزی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "وڵاتەكەی خوازیاری هەرێمی كوردستانی بەهێزە و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكە."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەکەدا "پێزانینی بۆ ڕۆڵ و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی لە پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و هەروەها لەیەكترنزیككردنەوەی و پتەوكردنی یەكوتاریی لایەنە كوردییەكانی سووریا هەبوو."
تەوەرەکانی تری کۆبوونەوەکە "هەنگاوەكانی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ" بوو.
هەروەها ستیڤن فەیگن ڕایگەیاند، "ئەمەریكا پێشوازی لەو ڕێككەوتنەی دەكات كە لەنێوان هەردوو حكوومەت لەسەر مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لەئارادایە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment