سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان درێخیى له خزمه‌تكردنى ئێزدییەكان نه‌كردووه به‌ڵام به‌ڕاستى ئه‌وه به‌س نییه
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (28/تممووز/2025) لە ڕێوڕەسمێكدا لە هەولێر یادی (11) ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لەلایەن رێکخراوی یەزدا کرایەوە، لە ڕێوڕەسمەكەدا كە کۆنسوڵی ئەمریکا و ژمارەیەک دیپلۆمات و بەرپرسان ئامادەی بوون، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، گوتاری سەرۆك نێچیرڤان بارزانی خوێندەوە.
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەكەیدا سەبارەت پێشوازی كردن لە ئاوارەكان و بەتایبەتی ئێزدییەكان پاش هاتنی داعش گووتی، "له‌وساوه تائێستا هه‌رچى له توانایدا بووبێت، هه‌رێمى كوردستان هیچ درێخیى له خزمه‌تكردنى ئاواره‌كان، به‌تایبه‌تیش ئێزدییان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌ڕاستى ئه‌وه به‌س نییه!".
دەقی گوتارەکەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
رۆژتان باش،
هه‌مووتان به خێر بێن بۆ ئه‌م ڕێوڕه‌سمه.
چه‌ند ڕۆژى كه‌مى داهاتوو یادى به‌ئازارى 11 ساڵه‌ى جینۆسایدى ئێزدییان ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌موو ساڵێک هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، وه‌ک چه‌ندین یادى تاڵى دیكه، به خه‌مێكى قووڵه‌وه ئه‌م یاده ده‌كاته‌وه و به‌ڕێز و وه‌فادارییه‌وه، هه‌موو قوربانییانى ئه‌و تاوانكارییه‌ى سه‌ده به‌بیر ده‌هێنێته‌وه. تاوانكارى و كۆمه‌ڵكوژییه‌كى كه‌موێنه‌ى مێژوو كه رێكخراوى تیرۆرستیى داعش، له ش‌نگال و ناوچه ئێزدییه‌كان ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكى سڤیل و بێگوناهى ئێزدیمان، ئه‌نجامى دا.
ستایشى ئه‌م چالاكییه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن رێكخراوى یه‌زداوه به پشتگیریى رێكخراوى جێرمه‌ن كووپه‌ره‌یشن، بۆ زیندووڕاگرتنى ئه‌م یاده، ساز كراوه. مایه‌ى پێ‌زانین و ده‌ستخۆشییه كه كچان و كوڕانى رفێنراوى ئێزدیى رزگاربووى ده‌ستى داعش، خۆیان رۆڵى سه‌ره‌كییان له ئاماده‌كردن و سازدان و به‌ڕێوه‌بردنى چالاكییەکە‌دا هه‌یه. ئه‌وه نیشانه‌ى به‌هێزى و كۆڵنه‌دان و ئیراده‌ى پته‌ویانه بۆ هه‌ستانه‌وه و به‌رده‌وامبوون.
پیرۆزبایى له‌وانه‌ش ده‌كه‌م كه سه‌ركه‌وتووانه به‌رنامه‌ى مه‌شقكاریى (مافه‌كانت بزانه)یان ته‌واو كرد، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌ك له مافه‌كان و سه‌رنج و تێبینى و پێشنیار و داواكانى رزگاربووان لەباره‌ى (یاساى رزگاربووانى ئێزدى) له عێراق ده‌كه‌م.
ئه‌ركى ئیمه‌یه كه ئیمڕۆ لێره بین. لێره‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌یى و پابه‌ندیمان به پێشكه‌شكردنى ته‌واوى پشتیوانى و هه‌موو پشتگیرییه‌ك بۆ هاووڵاتییانى ئێزدیمان دووپات بكه‌ینه‌وه. پێیان بڵێین: ئێوه ته‌نیا نین، وه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵتانین و بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵتاندا ده‌بین.
وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى رابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین. ده‌ست له‌ناو ده‌ست، پێكه‌وه ده‌بین و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین بۆ ساڕێژكردنى برینه‌كانتان كه ده‌زانین زۆر قووڵن و وا به ئاسانى ساڕ‌ێژ نابن. گه‌لى كوردستان له مێژووى خۆیدا چه‌ندین كاره‌سات و جینۆسایدى بینیوه، به‌ڵام هه‌میشه به‌هێزتر هه‌ستاوه‌ته‌وه. قوربانییان و ئازاره‌كان له‌بیر ناكه‌ین، به‌ڵام دڵنیاین، پێكه‌وه ئه‌مه‌ش تێده‌په‌ڕێنین.
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز..
مایه‌ى داخ و نیگه‌رانییه‌كى زۆره كه 11 ساڵ دواى جینۆسایدى ئێزدییان، هێشتا نزیكه‌ى نیوه‌ى ئه‌و پێكهاته ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كییه‌ى كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، له ئاواره‌یى و كه‌مپه‌كاندا، ژیان و گوزه‌رانێكى دژوار به‌ڕێده‌كه‌ن. له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ده‌روونیدا ده‌ژین. ناوچه‌كانیان ئاوه‌دان نه‌كراونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌نده ئارامى و سه‌قامگیرییان تێدا نییه دڵنیایان بكاته‌وه كه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانیان. له‌وانه هه‌مووى سه‌ختتر: به‌دینه‌هاتنى دادپه‌روه‌رییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى.
ساڵى 2014 و دواتریش كاتێك داعش چه‌ند كیلۆمه‌ترێك لێمانه‌وه دوور بوو، بودجه‌مان له به‌غداوه بڕابوو، هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى زۆر سه‌خت و دژوارى ئابوورى و ئه‌منیدا، به‌ڵام به سنگێكى فراوانه‌وه، ده‌رگاكانى به‌ڕووى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراقدا كرده‌وه كه له ده‌ستى تیرۆر و توندوتیژى هه‌ڵده‌هاتن و روویان له كوردستان ده‌كرد.
ئه‌و رۆژانه، خه‌ڵكى بادینان به‌تایبه‌تى و كوردستان به‌گشتى، ئه‌وپه‌ڕى جوامێرییان نواند و ئامێز و ماڵ و قوتابخانه و مزگه‌وت و كڵێساكانیان بۆ لێقه‌وماوان كرده‌وه، كه مایه‌ى شانازى و پێزانینێكى زۆره و هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت. له‌وساوه تائێستا هه‌رچى له توانایدا بووبێت، هه‌رێمى كوردستان هیچ درێخیى له خزمه‌تكردنى ئاواره‌كان، به‌تایبه‌تیش ئێزدییان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌ڕاستى ئه‌وه به‌س نییه!
زۆر له نزیكه‌وه ئاگادارین و ویژدانمان ئازارمان ده‌دات كه ده‌بینن منداڵێكى ئێزدیى له‌دایكبووى كه‌مپه‌كان، ئێستا ته‌مه‌نى 11 ساڵانه و ناچاره به‌رگه‌ى ژینگه و ژیان و گوزه‌رانێكى سه‌خت بگرێت. ژیانى كه‌مپه‌كان، به‌رده‌وامیى مه‌ینه‌تییه‌كه كه 11 ساڵه ده‌ستى پێكردووه. ئه‌وه دروست نییه هاووڵاتییه‌كى عێراق، ئه‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌و هه‌موو توانا و هه‌بوونییه‌وه، 11 ساڵ له كه‌مپه‌كاندا ژیانى كوله‌مه‌رگى به‌سه‌ر ببات! یارمه‌تیى مرۆیى بۆ ئێزدییان هه‌رگیز به‌س نییه و پرسه‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره.
ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتییه ئێزدییه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و ئاوڕى جددیتریان لێ بداته‌وه. ئه‌وه به پله‌ى یه‌كه‌م به‌رپرسیاریه‌تیى حكومه‌تى عێراقه چیتر رێگه نه‌دات ش‌نگال و ناوچه ئێزدییه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى گرووپه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكان بن. ده‌بێ ئارامى و ئاسایش و خزمه‌تگوزارى بۆ ش‌نگال و ناوچه‌كانى تریان بگه‌ڕێنێته‌وه، تا دڵنیایى بداته ئێزدییان كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و شوێنه‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه.
لێره‌وه دیسان جه‌خت له داوامان بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فیدراڵ بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ش‌نگال، هه‌روه‌ها به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ینه‌وه. ناكرێت بۆ هه‌میشه ش‌نگال گۆڕه‌پانى ناكۆكیى گرووپه چه‌كداره‌كان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمییه‌كان بێت. به‌رده‌وامیى ئه‌و دۆخه له ش‌نگال و ده‌وروبه‌رى، سته‌مێكى گه‌وره‌یه له ئێزدییان ده‌كرێت، له‌كاتێدا ده‌بێ هاوكارى بكرێن، یارمه‌تى بدرێن بۆ هه‌ستانه‌وه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ژیان.
هه‌روه‌ها ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیشه كه زیاتر به هاناى ئێزدییانه‌وه بێت، یارمه‌تییان بدات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه وێرانكراوه‌كانیان، پشتوانیان بێت بۆ به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى و سزادانى تاوانباران. سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییانیان به جینۆساید ناساند. ئێمه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ دانپێدانانى زیاتر به جینۆسایدى ئێزدییان. پاراستنى پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌كه، ئه‌ركى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌ركى ته‌واوى مرۆڤایه‌تیشه، ده‌بێ هه‌مووان ئه‌ركى خۆیان ده‌رهه‌ق به ئێزدییان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌موو خوشك و برایانى ئێزدیمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌ر كاتێك و له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت، به‌رگرییان لێ ده‌كه‌ین و پارێزه‌ریان ده‌بین. هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ دووپاتى بكه‌مه‌وه كه نووسینگه‌كه‌مان بۆ رزگاركردنى رفێنراوانى ئێزدى له كاره‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت و تا یه‌ك تاقه ئیزدى رفێنراو مابێت، هه‌رچى پێویست بێت ده‌یكه‌ین بۆ رزگاركردن، یان ئاشكراكردنى چاره‌نووسیان.
ئێمه باش ده‌زانین بۆ زۆرێك له خانه‌واده ئێزدییه‌كان كه هیچ شتێك لەباره‌ى رۆڵه و كه‌سوكاره ونبووه‌كانیان نازانن، 11 ساڵه بۆ ئه‌وان هیچ نه‌گۆڕاوه و له هه‌مان مه‌ینه‌تیدا ده‌ژین. دڵمان لایانه و پێیان ده‌ڵێین: كۆڵناده‌ین هه‌تا هه‌واڵێكى كۆتایى له چاره‌نووسى ئازیزانتان به‌ده‌ست نه‌هێنین.
سڵاو له یاد و گیانى قوربانییانى ئێزدى و له ئیراده‌ى به‌هێز و خۆڕاگریى ئێزدییان. سڵاو له یاد و گیانى هه‌موو ئەو پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى له‌ژێر سه‌ركردایه‌تیى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیدا، بۆ ڕزگاركردنى شه‌نگال و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق گیانیان به‌خشى.
زۆر سوپاستان ده‌كه‌م.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment