دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان ڕەتکردەوە
نوچە نێت
ڕۆژی دووشەممە (28/تەمموز/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای ڕەتکردەوە، سکاڵای یەکەم ژمارە (107) لە دژی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بوو، کە تایبەت مەند بوو بە بڕیار دانێک بۆ بەردەوامی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێم بەبێ کاریگەری ناکۆکی سیاسی و ڕێککەوتنی ئێستای نێوان بەغدا و هەولێر.
هاوکات سکاڵای دووەم ژمارە (104) تایبەت بوو بە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بە گوێرەی سکاڵاکە داواکرابوو کە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت و دوور بخرێتەوە لە هەر ناکۆکییەک سەبارەت بە یاسای بوودجە یان هەر بابەتێکی تر.
جێگەی ئاماژە پێدانە، تۆمارکردنی ئەو سکاڵایانە لە دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق دوای ئەوە دێت، حکومەتی عێراق بەردەوام بووە لە دواکەوتنی ناردنی مووچە مووچەخۆرانی هەرێم، بەهۆی کردارەکانی حکومەتی عێراقەوە هاووڵاتییانی هەرێم ڕووبەڕووی دۆخێکی سەختی ئابووری بوونەوە.
عێراق، هەرێمی کوردستان، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment