سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ شاندێكیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا ده‌ڕوانێت."

به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (29/تەممووز/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئیسلامیى ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ڕەزا ڕەحمانی، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کۆبووه‌وه‌.

بە گوێرەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌حمانى "سڵاو و ڕێزى به‌ڕێز مه‌سعوود پزشكیان، سه‌رۆكى كۆمارى ئیسلامیى ئێرانى به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گه‌یاند و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، دووپات كرده‌وه‌."

هه‌روه‌ها ستایشى "په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شى پارێزگاكه‌ى له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر و ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌ كرد كه‌ بۆ پەرەپێدان به‌ بارزگانى و ئاسانكاریى جووڵه‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و هاتوچۆى زیاره‌تكارانى ئایینى بۆ باشوورى عێراق له‌ ڕێگه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌."

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "وێڕاى ناردنى سڵاو و ڕێز بۆ سه‌رۆك پزشكیان، جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا ده‌ڕوانێت و خوازیاره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بره‌وى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌شیان بده‌ن."

لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، چه‌ندین بیرۆكه‌ و پێشنیار بۆ چۆنیه‌تیى باشتركردنى جووڵه‌ى بازرگانى و هاتوچۆى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان، خرانە ڕوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین