سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: هێرشه‌ درۆنییه‌كان زیان به‌ ته‌واوى ئابووریى عێراق ده‌گه‌یه‌نن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگرى ئه‌دمیراڵ ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژكارى باڵاى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا کرد، لە کۆبوونەوەکە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، "به‌ ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌ڕه‌شەن‌ و زیان بۆ ته‌واوى ئابووریى عێراق دەگەیەنێت و پێویسته‌ ڕێگرى له‌و هێرشانه‌ بكرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (30/تەمووز/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ جێگرى ئه‌دمیراڵ ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژكارى باڵاى به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئافریكا كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار و كونسوڵى گشتیى به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، له‌ كۆبوونه‌وه‌‌كە سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ى بوو، "دۆخى ئه‌منیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌."

هەر لەو کۆبوونەوەیە، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه‌، "كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و سووریا ده‌كات. ده‌رباره‌ى هێرشه‌ درۆنییه‌كانیش بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێزیان به‌ ئامانجگرتنى ژێرخانى وزه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و زیان بۆ ته‌واوى ئابووریى عێراق له‌ قه‌ڵه‌م دا و داكۆكى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ ڕێگرى له‌و هێرشانه‌ بكرێت."

لاى خۆیه‌وه‌ ئالگرین وێڕاى نیشاندانى پابه‌ندیى به‌ریتانیا به‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌ ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هه‌موو هاوكارى و پشتیوانییه‌كى به‌ریتانیاى بۆ پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ نیشان دا.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سیستمى فیدراڵى له‌ عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى سووریا و مافه‌كانى كورد و پێكهاته‌كان له‌و وڵاته‌، له‌گه‌ڵ دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى له‌ توركیا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە