سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر ده‌كات
نوچە نێت
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (30/تەمووز/2025) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌مه‌به‌ستى ماڵئاوايى بۆ كۆتاييهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى، پێشوازيى له حسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوکە سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵ و كاره‌كانى ئه‌لفه‌زاله بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها ستايش و پێزانينى خۆى بۆ ڕۆڵ و هه‌وڵه‌كانى جه‌نابى مير و سه‌ركردايه‌تيى قه‌ته‌ر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه و پاراستنى ئاشتيدا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه ئه‌لفه‌زاله، وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانين بۆ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكارى و پشتيوانييان له سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازياره له بواره جیاجياكاندا، بره‌وى زياتر به هاريكاريى هاوبه‌شيان بدات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment