سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ هه‌واڵى تەندروستی نووری مالیكی ده‌پرسێت کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (30-7-2025) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌ هه‌واڵ و ته‌ندروستیى نوورى ‌مالیكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاساى پرسى.

بە گوێرەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، "به‌ بۆنه‌ى ده‌رچوونیه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌، هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ و سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستیى بۆ خواست." 

لاى خۆیه‌وه‌ نوورسی مالیكى، هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كرد و پێزانینى خۆى بۆ په‌یوه‌ندى و هه‌واڵپرسینى به‌ڕێزیان، دووپات كرده‌وه‌."

دوێنێ (29-7-2025) نووری مالیكی بە هۆی تێكچوونی دۆخی تەندروستی، لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی بەغدا نەشتەری دڵی بۆ ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین