سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى داكۆكى له‌ پێكه‌وه‌ژیان و مافى پێكهاته‌كان ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ وه‌زیرى هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان، "داكۆكیى له‌ هاووڵاتیبوون و ماف و ئه‌ركه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان" كردەوە.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (31/تممووز/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ ئایدن مه‌عرووف، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان و شاندێكى یاوه‌رى كرد و له‌ دیدارێكدا، دۆخى پێكهاته‌كان و هاوبه‌شى و به‌شدارییان له‌ ژیانى سیاسى و كارگێڕیى هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرا.

بە گوێرەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستانى به‌ پاراستن و بره‌ودان به‌ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌یى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ كوردستانییه‌كاندا دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها داكۆكیى له‌ هاووڵاتیبوون و ماف و ئه‌ركه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان كرد.

لاى خۆیه‌وه‌ ئایدن مه‌عرووف، وێڕاى ده‌ربڕینى ستایش و پێزانینى پێكهاته‌كان بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان له‌ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌ ڕۆڵ و هاوبه‌شى و به‌شداریى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان له هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین