سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی: ئه‌نفالكردنى بارزانییەكان بووه په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌ش به نێوچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانییه‌وه
نوچە نێت
ڕۆژی پێنجشەممە (31/تەمموز/2025) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی (42) ساڵەی ئەنفالی بارزانییەکاندا ڕایگەیاند، "ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێویسته بیكات بۆ به‌دیهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانییان".
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی دووپاتی دەكاتەوە، " تاڵییه‌كانى ببنه په‌ند و وانه و هانده‌ر تا هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه به یه‌كترقبووڵكردن و ڕێزله‌یه‌كگرتن و لێبورده‌یى، ئاشتییانه و شكۆمه‌ندانه به ئازادى و سه‌رفرازى بژین و بێ جیاوازى وڵات كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت."
دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ چل و دوو ساڵ به‌سه‌ر تاوانى سامناكى ئه‌نفالكردنى هه‌شت هه‌زار هاووڵاتیى سڤیلى بێتاوانى بارزانیدا تێده‌په‌ڕێت. له‌م یاده خه‌مگینه‌دا، سه‌رمان له‌به‌رده‌م گیانى پاكیاندا داده‌نوێنین و به‌وپه‌ڕى ڕێز و وه‌فادارییه‌وه به‌بیریان ده‌هێنینه‌وه.
ئه‌نفالكردنى بارزانی‌یان له‌لایه‌ن ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عێراقه‌وه، به‌رده‌وامیى زنجیره‌یه‌ك تاوان بوو بۆ شكاندنى ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان و قڕكردنى، به‌ڵام له‌به‌رده‌م خۆڕ‌اگرى و كۆڵنه‌دانى كوردستانییاندا شكستى هێنا و بووه په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌ش به نێوچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانییه‌وه.
دایكان، خوشكان، هاوسه‌ران و خێزانه بارزانییه‌كان دواى ئه‌و كاره‌ساته، ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تییه‌كى بێهاوتا ژیان، ناچار بوون به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و ژیانێكى سه‌خت و دژوار بگرن. ده‌ستى ئه‌و دایكه دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م كه به خۆشه‌ویستى و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نیشتمان، منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده و گه‌وره كرد.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له مافه‌كانى ته‌واوى قوربانییانى ئه‌نفالى بارزانی‌یان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانییانى ڕ‌ژێمى پێشوو ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێویسته بیكات بۆ به‌دیهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانییان.
با ڕابردوو و ئازار و تاڵییه‌كانى ببنه په‌ند و وانه و هانده‌ر تا هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق پێكه‌وه به یه‌كترقبووڵكردن و ڕێزله‌یه‌كگرتن و لێبورده‌یى، ئاشتییانه و شكۆمه‌ندانه به ئازادى و سه‌رفرازى بژین و بێ جیاوازى وڵات كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت.
سڵاو له یادى ئه‌نفالكراوانى بارزانى و ته‌واوى شه‌هیدانى كوردستان، ڕێز و پێ‌زانین بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ناوچه‌كانى، به‌هاناى بارزانییه لێقه‌وماوه‌كانه‌وه چوون و یارمه‌تییان دان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment