بافڵ تاڵەبانی: ئەنفالكردنی بارزانییەكان برینێكی سەر جەستەی نیشتمانە و بەڵگەی سیاسەتی دڕندانەی ڕژێمی بەعسی لەناوچووە
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (دووی حوزەیران/2025) بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ئەنفالكردنی بارزانییەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، "ساڵڕۆژی ئەنفالكردنی بارزانییەكان برینێكی سەر جەستەی نیشتمانە و بەڵگەی ئەو سیاسەتە دڕندانەیەی رژێمی بەعـ.ـسی لەناوچووە كە لە تەواوی شاڵاوەكانی ئەنفالدا بۆ سڕینەوەی ناسنامە و قڕكردنی گەلەكەمان پەیڕەوی دەكرد".
بافڵ تاڵەبانی هەروەها ڕایدەگەیێنێت، لەم ساڵڕۆژە پڕ لە ماتەمەدا سەری رێز و نەوازش بۆ گیانی پاكی سەرجەم شەهیدانی كوردستان و قوربانییانی ئەنفال دادەنەوێنین و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەكەین.
هاوكات دەشڵێت، "جەخت لەوە دەكەینەوە كە قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری سەربەرزی قوربانییانی شاڵاوی ئەنفال تەنها ئەركێكی یاسایی نییە، بەڵكو هەوڵێكی كرداری و جددی حكومەتی عێراقە بۆ ساڕێژكردنی بەشێك لەم برینە گەورەیە".
بافڵ جەلال تاڵەبانیدا لە پەیامەكەیدا دووپاتی دەكاتەوە، "باشترین وەفاداری بۆ خوێنی پاكی شەهیدان، یەكڕیزی و یەكگوتاریی نیشتمانیمانە بۆ بەهێزتركردنی هەرێمی كوردستان".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment