سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر دەكات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ هیتۆشی ئیشیزوکا كونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر کۆبوونەوە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (سێی ئاب/2025) بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هیتۆشی ئیشیزوکا كونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن لە هەولێر كرد.

لە کۆبوونەوەکە، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی نوێی ژاپۆن کرد لە ئەرکە نوێکەیدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە شارستانیەتی گەلی ژاپۆن خزمەتێکی گەورەیان بە کۆی مرۆڤایەتی گەیاندووە و لەم ڕووەدا ڕۆلی بەرچاویان هەبووە و ئامادەیی و پاڵپشتی خۆی و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ژاپۆن نیشاندا.

لای خۆییەوە کونسوڵی گشتیی نوێی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی کە وەک کونسوڵی نوێی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار دەبێت و جەختی کردەوە کە حکومەت و گەلی ژاپۆن بەردەوام دەبن لە پشتیوانیکردن و بایەخدان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەر لەو کۆبوونەوە بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆن كرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین