سەرۆک بارزانی: ئێمە شتێکی زیاتر لە چوارچێوەی دەستوورمان داوا نەکردووە
نوچە نێت
ئەمڕۆ دووشەممە (چواری ئاب/2025) سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەدین بە ئامادەبوونی ئاڵبێرت ڤۆن ویتكێ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا، لەگەڵ كریستیەن هۆهمەن باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە، کە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بوو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، "ئێمە شتێکی زیاتر لە چوارچێوەی دەستورمان داوا نەکردووە بەڵام بە کەمتریش لەوە رازی نابین کە دەستور بە گەل و هەرێمی کوردستانی داوە."
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی هیوای پێکهینانی کابینەی نوێی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خواستووە و ڕاشیگەیاندووە کە "دوای کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان تێگەیشتنی باشتر هەیە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و ئومێدەوارین پێش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێک بهێنرێت."
هەر لەم کۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی ئەڵمانیا "سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پێگەی سەرۆک بارزانی هەبوو و، پشتیوانی ئەڵمانیا و وڵاتانی ئەوروپای بۆ پێگەی دەستوریی قەوارەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە."
هەروەها گووتیشی، "بوونی ژمارەیەکی بەرچاوی کونسوڵخانە لە هەرێم پەیامێکە کە دەبێت قەوارەی هەرێمی کوردستان پارێزگاری و بەرگری لێبکرێت."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment