نێچیرڤان بارزانی ستایشی ڕۆڵی ترەمپ دەكات لە سەرکەوتنی رێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەكات و ستایشی ڕۆڵی دۆناڵد ترەمپ دەكات لە سەرخستنی ڕێككەوتنەكە.

ئەمڕۆ شەممە (نۆی ئاب/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پەیامێكی لەبارەی ڕێكەوتنی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بڵاوكردەوە و دەڵێت، "پیرۆزبایی واژۆکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەم."

 سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم بۆ سەرکەوتنی لە ناوبژیوانیی ئەم رێککەوتنە مێژووییەدا."

 جێگەی ئاماژەپێدانە ئێوارەی دوێنێ هەینی (8-8-2025) بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، هەر یەك لە ئیلهام عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان و نیکۆل پاشنیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا، دوای (35) ساڵ جەنگ و ململانێ، ڕێككەوتنی ئاشتییان واژۆکرد و كۆتاییان بە ناكۆكییەكان هێنا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین