سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی عێراق دەكات
نوچەنێت
ئەمرۆ دووشەممە (11/ ئاب/2025) سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی شێخەكان و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی عێراق دەكات، لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و ڕۆڵی هۆزەكانی عێراقی لە پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ڕۆحی پێكەوەژیان لەنێوان ڕۆڵەكانی نیشتیمان بەرز نرخاند.
لە بەشێکى دیکەى ئەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لە بڕوای پتەوی خۆیان لەمەڕ یەكڕیزیی عێراقییەكان كردەوە وەك بنەمایەك بۆ سەقامگیری و هەروەها دیالۆگشیان وەك باشترین ڕێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە قەڵەم دا. هەروەها شاندی میوان پشتگیریی خۆیان بۆ ڕوانگەی مەرجەعیەتی باڵای ئائینی لە نەجەفی ئەشرەف دووپات كردەوە كە چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت و یاسا باڵادەست بێت و دادپەروەری لەنێوان هاووڵاتیان بەدی بێت. هەروەها شاندی میوان هەر جۆرە دەستێوەردانی دەرەكییان لە كاروباری عێراق ڕەت كردەوە و جەختیان لەوە كردەوە كە عێراقییەكان ئەو تواناییەیان هەیە كە كێشەكانیان لە ڕێگەی دیالۆگ و یەكترقبووڵكردن دوور لە جەمسەرگیرییە هەرێمی و دەولییەكان چارەسەر بكەن.
لە كۆتایی دیدارەكەدا بەشداربوان جەختیان لە بەردەوامیی هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان پێكهاتەكانی عێراق و كاركردن لەپێناو عێراقێكی فیدڕاڵی و سەقامگیر و ئاسوودە كردەوە كە تێیدا پارێزگاری لە كەرامەتی هەموو هاووڵاتیان دەكرێت لە هەولێر هەتا بەسڕە و لە مووسڵ هەتا ناسریە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment