وەزارەتی خوێندنی باڵا داشكاندن بۆ كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكان دەكات
نوچە نێت
ئەمڕۆ سیشەممە (12-8-2025) عەباس ئەکرەم گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەمساڵ داشكاندن بۆ كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا زیاتر ڕوونیكردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاردرا داشکاندن لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم بە حکومی و ناحکومییەوە بکرێت.
هەروەها دووپاتی كردەوە، داشکاندنەکە بە شێوەیەکە 45% لە کرێی خوێندنی پارالێل زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکانیش لەنێوان 10%-25% دەبێت بەپێی ئەنجامی ریزبەندیی نیشتمانیی زانکۆکانی هەرێم.
عەباس ئەکرەم ئاماژە بەوە دەكات، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو هیچ جیاوازییەک لەنێوان کرێی خوێندنی پارالێل لە بەیانیان و ئێواران ناکرێت، لێخۆشبوون بۆ کرێی خوێندنی منداڵان و کەسوکاری شەهیدانیش بەردەوامدەبێت.
دەشڵێت، بڕیارەی داشكاندنی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكان تا کۆتایی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەردەوامدەبێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment