قۆناغی سێیه‌می پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی له هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (13/ئاب/2025) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر كار له‌سه‌ر قۆناغی سێیه‌می دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت له كاته‌كانی پشووشدا كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا قۆناغی سێیه‌م ڕابگه‌یه‌نن، زه‌وییه‌كانیش به‌پێی ماسته‌رپلان ده‌بێت و ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر - دهۆك."
كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "تا ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له قۆناغی یه‌كه‌م و قۆناغی دووه‌مدا زه‌ویی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر دابه‌شكراوه و ئێستاش ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ین. شاری هه‌ولێر خاوه‌نی ماسته‌رپلانه و له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر كرا؛ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌ندام بوون، له ماسته‌رپلانی هه‌مواركراودا. بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه زه‌وییه‌كان زه‌وی زۆر باشن و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش گه‌یاندنی شاری هه‌ولێره به زێی گه‌وره".
لە درێژەی قسەکانیدا دەشڵێت، "به‌پێی پلان تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئیشكردن تاكوو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی وه‌رده‌گرن".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، له هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، زه‌وی له سنووری ئاشۆكان و داره‌به‌ن و سه‌یدان و خه‌رابه‌دراو له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك دابه‌ش كرا و بەم نزیکانە قۆناغی سێیه‌م بۆ دابەشكردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەکات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment