سەرەتای مانگی داهاتوو دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای دەكات، مانگی داهاتوو دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە (17/ئاب/2025) د. ڤالا فەرید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای كرد، لیژنەی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لەسەری رێککەوتوون لە مانگی ئەیلوول دەست بە دانیشتنەكانی پەرلەمان بکرێتەوە، یەکەم رێکاری کاری پەرلەمانیش ئەوەیە دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت.

د. ڤالا فەرید لەبارەی دەستەی سەرۆكایەتییەكەی پەرلەمانی كوردستان زیاتر ڕوونكردەوە، ئەو دەستەیەی هەڵبژێردرێن هەمیشەیی.

 بە گوێرەی زانیارییەكان ستافی پەرلەمان هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی هەڵبژاردن لە سەرەتای مانگی نۆی داهاتوو.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی (14-8-2025) شاندی دانوستانکاری یەکێتی و پارتی لە هەولێر کۆبوونەوە و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێن، پێویستە هەوڵی چڕ بدرێت ئەیلوولی داهاتوو، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بە کار و چالاکییە ئاسایی و یاساییەکانی خۆی بکاتەوە

هەروەها ڕۆژی (20-10-2024) هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو، هەروەها ڕۆژی (2-12-2024) یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ هیچ جۆرە کۆبوونەوەی دیکە نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین