ئەمەریكا هێزەكانی لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە
نوچە نێت
هێزەکانی ئەمەریکا بنکەکانیان لە عێراق بەجێدەهێڵن و لە مانگی داهاتوو لە سێ بنکەى سەرەکى ئەمەریکا لە عێراق، دەکشێنەوە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
ڕۆژی یەکشەممە (17/ئاب/2025) ماڵپەڕی (میهر) بڵاویکردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە بنکەی عەین ئەسەد، فڕۆکەخانەی بەغدا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە عێراق دەکشێنەوە.
لەلایەکی ترەوە کەناڵی ئەلجەزیرە لە سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە ڕایگەیاندووە، هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرکردایەتیی ئەمەریکا لە بنکەکانیان لە عێراق دەکشێنەوە هێزەکان و کەرەستە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق گواستراونەتەوە، كە کەرەستەکان سیستەمی هەستیاری وەک رادار لە خۆدەگرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان کشانەوەکە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو دەستپێدەکات لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتۆن.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment