وەزیری پەروەردە: ئەمساڵ هیچ گۆڕانکارییەک لە جلوبەرگی قوتابیان ناکرێ
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (17/ئاب/2025) ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، تا ئێستا رۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەكراوە، هەر كاتێك ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی ئەنجامدا و ساڵنامەی خوێندن دانرا ئەو كاتە بڕیار لەسەر دیاریكردنی دەستپێكردنەوەی یەكەم رۆژی خوێندنی ساڵی نوێ دەدرێت.
وەزیرەی پەروەردە ئاماژەی بەوەش كرد، بۆ ئەمساڵی خوێندن جلوبەرگی قوتابیان هەمان جلوبەرگی ساڵی پار دەبێت. بەڵام بۆ ساڵی خوێندنی (2026-2027) جلوبەرگی قوتابیان دەگۆڕێت و بۆ ئەو كاتە دیزاین و رەنگەكەی بڵاو دەكرێتەوە.
لە بارەی خانەنشینبوونی مامۆستایان و دروستبوونی گرفت بۆ ناوەندەكانی خوێندن، ئالان حەمەسەعید دەڵێت، لیژنەی میلاكاتی وەزارەتی پەروەردە سەرقاڵی رێكخستنەوەی میلاكاتی مامۆستایانن.
لەدرێژەی قسەکانیدا راشیگەیاند، لە (1ـی 1ـی 2025)ەوە تا ئێستە زیاتر لە حەوت هەزار و (500) مامۆستا خانەشینبوون، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان سەرقاڵی رێكخستنەوەی میلاكاتی خۆیانن و بۆ ئەو بابەتە دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment