سەرۆك بارزانی و هەڵسووڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ چوارشەممە (20/ئاب/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا وێندی گرین كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارەگای بارزانی لە سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە دەڵێت، "بیروڕا لە بارەیی دوایین پێشهات و رووداوەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوت ئاڵوگۆڕ کران و پاڵپشتیی کۆمپانیاکانی نەوتی ئەمریکی کە بەپێی یاسا و دەستور رێکەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەنجامداوە دووپاتکرایەوە و هەردوولا هاوڕابوون کە پێویستە چارەسەری پرسی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت و مووچەی هاووڵاتییان نەبێتە بەشێک لە ناکۆکی و ململانێی سیاسی."

هەروەها جەختکرایەوە لەسەر "بەهێزترکردنی پەیوەندی دوو لایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، باس لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بارودۆخی سوریا و پێشوەچوونی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەردەوامیی هەنگاوە ئەرێنییەکان سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین