هێزە ئەمنییەکاى سلێمانى گەمارۆى ماڵى د. بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و لاهور شێخ جەنگى دەدەن
نوچەنێت
ئێوارەى ئەمرۆ (21/ئاب/ 2025) ماڵپەڕى (بەغدا تودەى) بڵاوى كردەوە، هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانى گەمارۆى ماڵى هەیەک لە د. بەرهەم ساڵح و مەلا بەختیار و لاهور شێخ جەنگیان داوە.
ماڵپەڕەکە بڵاوى کردۆتەوە، سەرجەم خاڵە سنوورییەکانى سلێمانى داخراون، فەرمانى دەستگیرکردن بۆ لاهور شێخ جەنگیش دەرچوە.
ماڵپەڕەکە ئەوەشى بڵاوکردۆتەوە، کە لەدواى داخستنى سەرجەم بازگەکانى پشکنین جووڵەیەکى نا ئاسایی لە سلێمانى هەیە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسى سلێمانى بە رووداوى راگەیاندووە، ئێمە ئاگادارى ئەو فەرمانە نین.
ماڵپەڕەکە ئەوەشى نووسیووە، سەرەجەم بازگە و رێگەکانى سلێمانى داخراون، هێزە ئەمنییەکانى سلێمانى چەند کەسایەتى و بەرپرسێکى پێشووى ناو یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دەستگیر دەکەن.
ماڵپەڕەکە ئەوەشى نووسیووە، ئەو رووداوانە لەدواى دەستگیرکردنى، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جووڵانەوەى نوێ دێت، لە چەند رۆژى رابردوو دەستگیرکرا، ئەمرۆش برایە بەردەم دادگا، بەڵام دادگاى سلێمانى دانیشتنەکەى بۆ (2025/8/28) دواخست.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment