سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: پێویستە سەرجەم ناكۆكییه‌كان به‌ یاسا و دوور له‌ توندوتیژى یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌ کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ هەینی (22/ئاب/2025) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا لەبارەی شەڕەكەی لالەزار ڕایدەگەیێنێت، "جه‌خت له‌ سه‌روه‌ریى یاسا و پاراستنى ئاسایش و ئارامیى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌. پێویستە سەرجەم كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان به‌ یاسا و دوور له‌ توندوتیژى یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌."

 هەروەها سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا سەرەخۆشی لە خێزان و كەسوكاری قوربانییەكانی شەوی ڕابردوەی شەڕەكەی سلێمانی دەكات و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازێت.

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

 په‌یامێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

دوابەدوای‌ ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆى سلێمانى كه‌ به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانیى لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له‌ سه‌روه‌ریى یاسا و پاراستنى ئاسایش و ئارامیى شار و پاراستنى سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌. پێویستە سەرجەم كێشه‌ و ناكۆكییه‌كان به‌ یاسا و دوور له‌ توندوتیژى یه‌كلایى بكرێنه‌وه‌. 

هاوكات، سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى سەرجەم قوربانییەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین