وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سلێمانی دەکەین کوردستانی

نوچە نێت

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا سەبارەت بە گرژییەکانی بنەماڵەی تاڵەبانی رایگەیاند، "لە پێناو سەقامگیری و ئارامی و سەلامەتی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سلێمانی دەکەین."

ئەمڕۆ هەینی (22/ئاب/2025) ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو گرژی و پێکدادان لەنێوان لاهوور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕوویدا. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت، "لە نزیکەوە چاودێری دۆخی سلێمانی دەکەین."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئۆنجو کەچەلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی رایگەیاند، "لە پێناو سەقامگیری و ئارامی و سەلامەتی هاووڵاتیانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە چاودێری دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سلێمانی دەکەین."

کەچەلی ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ دڵنیابوون و سەڵامەتی هاووڵاتیانمان لە هەولێر بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە ئێستادا کونسوڵخانەی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی هەولێر لە پەیوەندیدان."

جێگەی ئاماژە پێدانە، درەنگانی شەوی (22)ـی ئابی (2025)، شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئەمنی و هێزەکانی سەر بە لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل روویدا دوای ئەوەی لاهوور ئامادە نەبوو خۆی ڕادەستی هێزە ئەمنییەکان بکات. بەهۆیەوە چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستدا و زیانێکی زۆری ماددیش بە شوێنەکە گەیشت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین