سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسی ڕۆڵی هه‌ڵسووڕێنه‌رى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا ده‌کات کوردستانی

نوچە نێت

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد، لە كۆبوونەوەیەكدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا، پرسى مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ کرد.

ئێواره‌ى ئەمڕۆ شەممە (23/ئاب/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆز ستیڤن ڤەیگن، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد سوپاسی ڕۆڵی باڵیۆزی کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لە بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێرـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن.

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵی ڤەیگن له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستایشى هه‌وڵه‌کانی کرد له‌ لێکنزیککردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانی هه‌ولێرـ به‌غدا.

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە سه‌رۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێم، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوون، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى تری هاوبه‌ش تەوەری تری کۆبوونەوەکە بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین