سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جەخت لە فراوانكردنی هاریكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتیی ئەورووپا دەكاتەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بە بۆنەی ماڵئاوایى و كۆتاییهاتنى ئه‌ركى لەگەڵ سەرۆكی نێردەی یەكێتیی ئەورووپا لە عێراق لەكۆبووەوە و جەختی لە فراوانكردنی هاریكاریی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتیی ئەورووپا كردەوە.

ڕۆژی یه‌كشەممە (24/ئاب/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  باڵیۆز تۆماس سەیلەر، سەرۆکی نێرده‌ی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق كۆبووەوە و تیایدا وێڕاى سوپاس و پێزانین بۆ كار و هه‌وڵه‌كانى سه‌یله‌ر له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ عێراقدا، هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكرنى هاریكاریى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ئه‌ورووپادا، دووپات كرده‌وه‌.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لاى خۆیه‌وه‌ سه‌یله‌ر "سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌و پشتگیرى و هاوكارییه‌ى له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌یدا پێشكه‌شیان كردووه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌ پابه‌ندیى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا بۆ هاوكارى و پشتگیرى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌."

دەشڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، لایه‌نێكى دیكه‌ى كۆبوونەوەكە بوو كه‌ به‌رپرسى نووسینگه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورووپا له‌ هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین