سەرۆكی هەرێم: هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەكردنی هەرێمی كورستان لە گفتوگۆی چڕدان کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە چۆن کێشەی مووچە چارەسەر بکات.

ئەمرۆ دووشەممە (25/ ئاب/ 2025) سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،  وەکو ئاگادارن، هەرێمی کوردستان و بەغدا لە گفتوگۆی چڕدان بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئێمە نزیکین، هیوادارین نزیک بین بگەینە چارەسەر، یەکەم ئەولەویەتی حکومەت ئەوەیە چۆن کێشەی مووچە چارەسەر بکات.".

لەسەر رووداوەکەی لالەزاریش لە شاری سلێمانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی، "ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە هەموو شتەکان بەشێوەی یاسایی بەڕێوەبچێت. دەبێ سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و هەرچی رووبدات، یاسا سەروەر بێت".

 دەربارەی هەناردەکرنەوەی نەوتیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوە كرد، "هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە بەزووترین کات ببینین نەوت لە بۆریی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە بکرێت".

 لەبارەی پێکهێنانی حکومەتیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان گوتی، "هیچ وادەیەک دیارنییە، بەڵام گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا و باکووری کوردستان بەمشێوەیە لە وەڵامی رۆژنامەنووسان گوتی، “هەنگاوی باش چووەتە پێش، پرۆسەیەکی ئاسان نییە بە شەو و رۆژێک بچێتە سەر، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە راستە پڕۆسەکە خاوە، بەڵام هەنگاوی جیدی هەیە.”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین