سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێیه‌كى گرنگ له توركیا ده‌ڕوانێت
نوچە نێت
ڕۆژی دووشه‌ممه (25-8-2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە زافه‌ر سراكایا، جێگرى سه‌رۆكى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه کرد، باسیان لە په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركیا و دۆخى ناوچه‌كه کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دراوسێیه‌كى گرنگ له توركیا ده‌ڕوانێت كه به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش و درێژخایه‌ن كۆیانده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان و ئاك پارتى له پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى.
لە بەرامبەردا، سراكایا وێڕاى نیشاندانى خواستى به‌رده‌وامى توركیا بۆ فراوانكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، ستایشى په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ توركیا و ڕۆڵى ئه‌رێنیى به‌ڕێزیان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌كه كرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە پرۆسه‌ى ئاشتى له توركیا و چه‌ند پرسێكى تری جێى بایه‌خى هاوبه‌ش.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment