سەرۆکی حکومەت و كۆنسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەكەن کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كۆنسوڵى گشتیى نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد، لە کۆبوونەوەیەکدا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی لە کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا کردووە و هه‌موو پشتیوانییه‌کی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى بۆ دەربڕیوە.

ڕۆژی یەکشەممە (2025/8/31) بەگوێرەی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ‌ وێندی گرین، كونسوڵى گشتیى نوێی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌رێمى كوردستان كۆبووەوە و تیایدا كونسوڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكا، خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان نیشانداوە و  ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوولا کردووە، خواستی وڵاتەکەی بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، "بەم نزیکانە شاندێکی بازرگانیی ئەمەریکی سەردانی هەرێم دەکەن".

وێندی گرین ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بە تایبەتی هەردوو پڕۆژەی (ڕووناکی) و (هەژماری من).

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێم، لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، باس لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کودستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم كرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین