سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا جەخت لە فراوانكردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا دەكەنەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (دووی ئەیلوول/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق پاتریک دۆرێل، پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە كۆبوونەوەكە "دەربارەی دۆخی گشتی و ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر - بەغدا، بیروڕایان گۆڕییەوە."
سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆز پاتریک دۆرێل، وەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، "پەیوەندییەکانی فەرەنسایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان بە گرنگ هەڵسەنگاند و داکۆکییان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەشی نێوانیان کردەوە، هەر لەمبارەیەوە باسیان لە سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد."
هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment