دەستەی ناوچە کوردستانییەکان لەسەر زمانی كوردی پەیامێك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات کوردستانی

نوچە نێت

لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکان دەڵێت، هێشتا قوتابیانی کوردی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ناتوانن بە زمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە و ئەم کێشەیە "خەرقێکی ڕوونی ماددە چواری دەستووری عێراقە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (3/ئەیلوول/2025) دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، کێشەی ڕێگریکردنی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە وەڵامدانەوەی خوێندکاران و قوتابییان بە زمانی کوردی لە تاقیکردنەوەکان "هێشتا چارەسەر نەکراوە و رێگرییەکان وەکو خۆیان ماون، بەتایبەتی بۆ خوێندکارانی بەشی یاسا و ئەو وانانەی کە تاقیکردنەوەی وەزارین."

لە ڕاگەیێندراوەکەی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکاندا هاتووە کە، ئێمە "داواکارین لە کاربەدەستە بەڕێزەکانمان لە بەغداد هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە، بۆئەوەی دەرفەت بدرێت خوێندکاران بە زمانی شیرینی دایک وەڵام بدەنەوە و وەرگێڕی پێویستیش بۆ روونکردنەوەی وانەکان دابین بکرێت." 

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، دەستەی ناوچە کوردستانییەکان بەردەوام لە هەوڵدان "بۆ ئەوەی ماددەی چواری دەستوور و کێشەی قوتابییانمان چارەسەر بکرێت و ئاریشەکانی بەردەم زمانی کوردی وەکو دووەم گەورەترین زمانی بەکارهاتوو لاببرێن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین