سەرۆکى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایى لە موسڵمانان دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى موسڵمانان دەکات، کە تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پ له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤپه‌روه‌ریە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (چوارى ئەیلوول/2025) سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى یادى لە دایکبوونى پێغەمبەر دروودى خواى لێبێت پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى دەڵێت، له‌ یادی پیرۆزی له‌دايكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ردا موحه‌ممه‌د (دروودى خواى له‌سه‌ر بێت)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان ده‌كه‌م. هيوادارم ئه‌م یاده‌ خۆشى و کامه‌رانی له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و ببێته‌ هۆی ئاشتى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌مووان.

لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەى هاتووە، له‌ خوای مه‌زن داواکارین له‌ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ردا (د.خ) په‌يامى ئاشتيخوازانه‌ و مرۆڤپه‌روه‌رى و چاكه‌یان، باڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى موسڵمانان و مرۆڤايه‌تيدا بکێشێت و ڕێنوێنیی هه‌موومان بكات.
هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى، له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین