سێنتکۆم: هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا کوردستانی

نوچە نێت

فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا، چونکە هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە.

ڕۆژی پێنجشەممە (2025/9/4) فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ هەر یەکە لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

سێنتکۆم دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکاندا تاوتوێی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و شەڕی دژی داعش کرا و جەخت لە گرنگی پشتیوانیی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە کرایەوە بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا.

لە کۆبوونەوەکەیدا ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک هاوپەیمان و هاوبەشی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا کردبوو، هاوکات پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردبووەوە.

ڕۆژی سێشەممە (2025/9/2)، ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی نوێی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا سەردانی هەولێری کرد، لەگەڵ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەردوولا تەواوی پشتیوانییان بۆ هەماهەنگی زیاتر دەربڕی.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین