سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆبووەوە
نوچە نێت
ڕۆژی هەینی (پێنجی ئەیلوول/2025) سەرۆك بارزانی لە درێژەی سەردانەکەیەدا بۆ پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە لایەن ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا پێشوازیی لێ کرا و کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بارزانی باسی لە ڕەوشی سیاسی عێراق و کوردستان بەگشتیی کرد و ئاماژەی بە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق و گۆڕانکارییەکان و مەترسیەکانی داعش لە ناوچەکەدا.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە سەرۆك بارزانی هەروەها دڵخۆشی خۆی بەکردنەوەی شەقامێک لە پاریس بە ناوی پێشمەرگە نیشاندا و تەکیدی لە دۆستایەتی و پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی فەڕەنسا کردەوە.
لەلایەن خۆیەوە، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وێڕایی دووپاتکردنەوە لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، جەختی لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا کردەوە.
هاوكات دوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوە، ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا وێنەی خۆی لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانی لە تۆڕی ئێكس بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، ئێستا لە پاریس شەقامێک بەناوی پێشمەرگەوە هەیە وەکو سوپاسگوزاری و دانپێدانانی فەڕەنسا بە هێزی پێشمەرگەدا.
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا سەرۆك بارزانی پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا و شەقامی پێشمەرگەی لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كردەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment