سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەركۆنەی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دەكات
نوچە نێت
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (نۆی ئەیلوول/2025) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەوحە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ین كه ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه."
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ قەتەر دووپات دەكاتەوە و دەڵێت، "داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه."
ئەمڕۆ لە هێرشێكی ئاسمانی‌دا ئیسرائیل كۆبوونەوەیەكی بەشێك لە ئەندامانی دانوستاندكاری حەماسی بۆردوومان كرد، بەڵام بەپێی ڕاگەیێندراوی حەماس ئەندامانی شاندەكە ڕزگاریان بووە.
دوای هێرشەکە قەتەر ماجید ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، "ئەم هێرشانە تاوانکارییە و پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتیی هاووڵاتیان و دانیشتووانی قەتەر."
دەقی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
سه‌ركۆنه‌ى هێرشى ئه‌مڕۆى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ده‌وحه ده‌كه‌ین كه ئاسایش و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. به ته‌واوى پشتیوانى قه‌ته‌رین و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕێگرى له‌و كارانه و گێڕانه‌وه‌ى ئاشتى و ئارامى بۆ ناوچه‌كه.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment